Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб Daroon- دەروون- گفتوگۆی تووندی میوانەکانی دەروون в хорошем качестве

Daroon- دەروون- گفتوگۆی تووندی میوانەکانی دەروون 1 месяц назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



Daroon- دەروون- گفتوگۆی تووندی میوانەکانی دەروون

ناتەبایی و رێکنەکەوتنی نەوەی کۆن و نوێ لە کۆمەڵگەی کوردیدا مژاری بەرنامەی دووەمی دەروون بوو. سەرەتای بەرنامەکە بە درامایەکی کورت دەستیپێکرد، تێیدا گەنجێک سواری تاکسییەک دەبێت کە شوفێرەکەی پیاوێکی بەتەمەنە و لە نەوەی کۆن هەژمار دەکرێت. گەنجەکە بەشێوازێکی ناشرین بە مۆبایل قسە لەگەڵ دایکی دەکات، شوفێری تاکسییەکەش لێی تووڕە دەبێت و دەبێتە دەمەقاڵەیان لەسەر بیرکردنەوەی هەردوو کەسەکە کە لە هەردوو نەوەی کۆن و نوێ، دواتر هەردووکیان دێنە نێو ستۆدیۆ و گفتوگۆ لەگەڵ دەروون دەکەن. شاباز زەمانی گۆرانیبێژ بەشداری بەرنامەکەی کرد و رایگەیاند، هونەرمەند گەنج بێت یان بە تەمەن دەبێت گۆرانی بۆ هەموو کەسێک و نەوەیەک بڵێت، نەک بۆ نەوەیەکی دیاریکراو، دەڵێت "بۆ ئەوەی نەوەیەکی باش دروست ببێت، پێویستیمان بە پەروەردەیەکی باش هەیە، بەڵام پەروەردەی لاواز کە ئیستا پەیڕەوی دەکەین، هۆکاری دروستنەبوونی نەوەیەکی هۆشیارتر و زیرەکترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەنجی ئەمڕۆ زۆر گوێڕایەڵن و زۆر بەڕێزن، لەهەمان کاتدا نەوەی پێش ئێمەش زۆر بە دڵێکی پاکەوە کاریان کردووەو پەروەردەیان کردووین". محەممەد مەسعود، توێژەر و نووسەر لە. بەرنامەکەدا باسی ئەوەی کرد کە ئێمەی کورد بە دوای هەڵەی یەکدیدا دەگەڕێین، هەرچەندە نەتەوە هەیە لە ئێمەش خراپترە، بەڵام ئێمە وامان لێهاتووە لە رقی یەکدی دەژین. هەروەها دەڵێت "نەوەی نوێ پێویستی بە پەروەردەکردنێکی باشتر هەیە، یەکێک لەوانەش سەربازییە، چونکە سەربازی بنەمای هەموو شتێکە، بۆیە گرنگە گەنج بەلایەنی کەمەوە شەش مانگ لە باوەشی دایکی دووربکەوێتەوە". ئاهەنگ کاوانی، خانمە چالاکڤانێکە و بەشدار بوو لە بەرنامەی دەروون، رایگەیاند، لێکتێنەگەیشتن لەنێوان هەردوو نەوەی کۆن و نوی هەیە، تەنانەت ناتوانین چۆن پێناسەیەک بۆ خۆمان بدۆزینەوەو دەڵێت "جیاوازی نێوان نەوەی کۆن و نەوەی نوێ جیاوازی بیرکردنەوەو رەفتارە، بەڵام نەوەی نوێش بەهای کۆمەڵایەتی و ئینتیمای نیشتمانی هەیە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش هەر پێویستیمان بە پەروەردەیەکی باشتر هەیە بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروستر دروست بێت". لەبەرنامەکەدا چەندین کەس ئامادەبوون لە نەوەی کۆن و نوێ، بەشێک لەوانەی لە نەوەی کۆن بوون، گوتیان ئێمە خوێندنمان بەجێهێشت و بووینە پێشمەرگە و ژیانمان بۆ خزمەتی نەوەی ئێستا تەرخانکرد و گرنگە نەوەی ئێستا نرخی ئەو قوربانی و ماندووبوونی ئێمە لەبەرچاو بگرن. هەروەها بەشێک لە گەنجەکانیش گلەییان کرد کە وەک پێویست بایەخیان پێنادرێت و داوایان کرد گرنگی و بایەخی زیاتریان پێبدرێت.

Comments